نوێنه‌رانى خوێندكارانى ناڕازى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێرو په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد‌و ڕایانگه‌یاند، زانكۆ‌و په‌یمانگاى ناوبراو ده‌رماڵه‌ى چوار مانگى ساڵى ڕابردویان وه‌رنه‌گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆت ده‌كه‌ن.
نوێنه‌رانى خوێندكاران ڕایانگه‌یاند، داواكارى خۆیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ن و داواى ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرن ئه‌وا كاردانه‌وه‌ى تریان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و نه‌بونى شوێنى پێویست بۆ خوێندكاران ده‌كه‌ن.
خوێ،دكاران ده‌ڵێن، پێشتر بایكۆتیان كردوه‌و پێیان وتون وه‌رنه‌وه ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان ماوه‌ى پێنج رۆژه چاوه‌ڕوانن هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه.