بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەى بەرزبووەوە
  2023-10-02       562       

بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 177 ملیۆن و 882 هەزار و 190 دۆلاری حەواڵە و 14 ملیۆن و 720 هەزاری نەختی خستەڕوو کە کۆی گشتی دەکاتە 192 ملیۆن و 602 هەزار و 190 دۆلار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی دۆلاری نەختی کەمتر خستە بازاڕەوە لە کاتێکدا دوێنی 19 ملیۆن و 630 هەزار دۆلاری بە نەخت فرۆشتبوو.

لەدواى خستنەڕووى ئەمڕۆ، نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووە و بەپیى ئەو نرخانەى لە بازاڕەکانى دراوى هەریمى کوردستان دراون بە زەمەن، لە ئێستادا 100 دۆلار بە 157000 دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×