وەزارەتی دارایی خشتەی داهات‌و خەرجی هەرێمی کوردستانی بۆ 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە
  2023-10-21       836       

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی کۆی داهات‌و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە، کەسەرجەم داتاو زانیاریەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە."

بەگوێرەی خشتەکە داهاتی فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوت لە 1ـی کانوونی دووەمەوە تا 25ـی ئاداری 2023، دوو ترلیۆن و 935 ملیار و 935 ملیۆن و 72 هەزار و 500 دینار بووە.

هەروەها بەهای نرخی نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە (1ـی کانوونی دووەمی 2023 تا 30ـی حوزەیرانی 2023) 309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 ملیۆن و 238 هەزار دینار بووە.

هاوکات داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دوو ترلیۆن و 74 ملیار دینار و 597 ملیۆن و 603 هەزار دینار بووە و گوژمەی پارەی رەوانەکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە وەک شایستەی هەرێمی کوردستان لەو شەش مانگەدا، 998 ملیار دینار بووە.

گوژمەی پارەی قەرزی رەوانەکراو بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکەکانی رافیدەین، رەشید و بانکی بازرگانی عێراقیش بریتی بووە لە یەک ترلیۆن و 600 ملیار دینار.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کۆی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەشەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023، حەوت ترلیۆن و 918 ملیار و 501 ملیۆن و 23 هەزار و 738 دینار بووە.

لەبارەی خەرجییەکانیشەوە، کۆی گشتی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی سەرەتای 2023، بریتی بووە لە هەشت ترلیۆن و 395 ملیار و 501 ملیۆن و 502 هەزار و 638 دینار.

بەشێوەیەک خەرجی مووچە زۆرترین بەشی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە کە بریتییە لە پێنج ترلیۆن و 646 ملیار و 572 ملیۆن و 880 هەزار دینار.

هەروەها پێدانی بەشێک لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و شایستە کۆمپانیا نەوتییەکانیش، یەک ترلیۆن و 600 ملیار و 146 ملیۆن و 571 هەزار و 450 دینار بووە.

پێدانی بەشێک لە تێچووی کڕینەوەی وزەی کارەبا لە وێستگەکانی کەرتی تایبەت، 129 ملیار و 815 ملیۆن و 42 هەزار و 400 دینار بووە و خەرجی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەکانیش، 371 ملیار و 969 ملیۆن و 723 هەزار دینار بووە.

خەرجییەکانی دیکەی بەکاربردنیش گەیشتووەتە، 646 ملیار و 997 ملیۆن و 285 هەزار و 788 دینار.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×