ژمارەی قوربانیانی فەڵەستین گەیشتووەتە نزیکەی حەوت هەزار و ٥٠٠ کەس
  2023-10-27       222       

بە وتەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە حەوت هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند:" ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە، بەرزبووەتەوە بۆ حەوت هەزار و ٣٢٦ کەس و لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٣٨یان منداڵن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، هەزار و ٧٢٦ کەسی دیکەشیان ژنن، هەروەها ١٨ هەزار و ٩٦٧ کەسیش بریندار بوون".

نزیکەی چوار هەفتەیە شەڕ لەنێوان چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگەکەدا، سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە بۆمبارانکردنی کەرتی غەزە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×