بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه له‌ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی قاڵبی ئاڵتونی و دراوی زێڕ ده‌كه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكه ئه‌هلی و حكومیه‌كان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاریانداوه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی قاڵبی ئاڵتونی و دراوی زێڕ له ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023ه‌وه ، له ڕێگه‌ی "پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی"ه‌وه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌مو بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌و (پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری كراوه داوای كڕینی قاڵبی ئاڵتون و دراوی زێڕ بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م فرۆشتنه به‌پێی ئه‌و رێسا و ڕێنماییانه‌یه كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌رچون.