لە پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بڕیارێکی حکومەت کاربەڕێکەر، زیاتر لە 120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەکرێن.
ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی تشرینی دووەمی 2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە بە بڕیاری حكومەتی کاربەڕێکەری ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ھەولێریش زیاتر لە (120 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون لە (56) پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.
ئەوەشیخستەڕوو، لە سنووری پارێزگاى ھەولێر (6 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، (12 ھەزار) یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن.ووتیشی: پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.