بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 5 تا 16ی 5ی 2025، زیاتر لە 12 ملیار دینارە كە 83%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 5 تا 16ی 5ی 2025، زیاتر لە 12 ملیارو 405 ملیۆن و 21 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 10 ملیارو 244 ملیۆن و 673 هەزار دیناری واتە 83%ی نەختینەیەو هەروەها 2 ملیار و 160 ملیۆن و 347 هەزار دیناری واتە 17%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.