راگەیەندراوی بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك و دو كارمەندیان لە پاڵاوگەیەكی نەوت
  2025-05-16       151       

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دو كارمەندیان لەكاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمێك لەنێو كۆگایەكی هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە پاڵاوگەیەكی سنوری ناحیەی شەمامك، گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:11 خولەک تیمەکانی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە لە بونی حاڵەتێکی خنکانی هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب لەنێو کۆگایەکی هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتییەکانی یەکێک لە پاڵاوگەکانی سنوری ناحیەی شەمامک.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستبەجێ تیمەکانمان بەڕێکەوتن بۆ دەرهێنانی تەرمی هاوڵاتییەکە، دوای گەیشتنی تیمی ڕزگارکردنی سەر بە بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بەداخەوە دو کارمەندی تیمی ڕزگارکردنی سەر بە بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بە ناوەکانی ڕێپێدراوی پۆلیسی پلە/8 (یوسف شەریف حەسەن) لەگەڵ پۆلیسی پیادە پلە/4 (سەباح سەلیم) لە کاتی ئەرک و هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمی هاوڵاتییەکە گیانیان لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×