لە روداوێكدا لە پاڵاوگەیەكی سنوری هەولێر هاوڵاتییەك و دو كارمەندی بەرگریی شارستانی گیانیان لەدەستدا
  2025-05-16       137       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كەسێك دەكەوێتە نێو خەزانێكی سوتەمەنییەوە لە پاڵاوگەیەكی سنوری ناحیەی شەمامك لە پارێزگای هەولێر و گیان لەدەستدەدات، دو كارمەندی بەرگریی شارستانی هەولێریش بۆ دەرهێنانی تەرمی ئەو كەسە چونەتە نێو خەزانەكەوە ئەوانیش هەردوكیان گیان لەدەستدەدەن.

 ئاوێنە: روداوەكە لە پاڵاوگەیەكی نایاسایی بوە لە سنوری ناحیەی شەمامك كە دەكەوێتە پشت بەنزینخانەی كۆچەر.

بەپێی قسەی سەرچاوەكان ئەو كەسەی سەرەتا كەوتۆتە نێو خەزانەكەوە، شۆفێری تانكەرێك بوە، خەزانەكە گازوایلی تێدا بوەو گیانی لەدەستداوە، پاش چەند سەعاتێك بەرگری شارستانی هەولێر ئاگاداركراونەتەوە لە روداوەكەو گەیشتونەتە شوێنەكە، دو كارمەندی بەرگری شارستانی كە هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمی كەسەكەیان داوە، ئەوانیش لەژێر كاریگەری بۆنی سوتەمەنییەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە هێشتا نەتوانراوە تەرمەكەی دەربهێنرێتەوە.

ئەو دو کارمەندەی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان ناوی یوسف و ئەوی دیکەیان ناوی سەباح بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×