سەدر: ڕێككەوتنی ئیبراهیمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئایینەكانە
  2025-05-15       343       

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڵاوی كردەوە، ڕێككەوتنی ئیبراهیمی ڕەتدەكەمەوە و بە پرۆژەیەكی گوماناوی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئایینەكانی دەزانم.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە پرۆژە و ڕێككەوتنی ئیبراهیمی یان ئەبراهم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، پڕۆژەی “ئاینی ئیبراهیمی یا ئەبراهامی” ڕەتدەكەینەوە، دەشڵێت: ئەمە ژەهراوییە و ئامانجی ڕووخانی ئایینە ئاسمانییەكان و هەڵوەشاندنەوەی تایبەتمەندییەكانیانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی پەرەی پێدەدەن هیچ ئارگیومێنتێكی ڕەوا و عەقڵانییان نییە.

ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمی یان ئەبراهام كۆمەڵێك ڕێككەوتننامەی دیپلۆماسییە، كە لە ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و موسڵمان واژۆ كرا، ئەو ڕێككەوتننامانە بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەم وڵاتانە و ئیسرائیلی ئاسایی كردەوە، كە زۆربەیان لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی عەرەب – ئیسرائیلەوە دانیان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نەنابوو، یان پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵدا نەبوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×