كۆمسیۆن: لە 25ی ئایارەوە دەست بە وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان دەكرێت
  2025-05-15       128       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە 25ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی یەك مانگ دەست بە وەرگرتنی ناوی كاندیدانی لیست و هاوپەیمانی و كاندیدە تاكەكەسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكرێت.

ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: دەستەی کۆمسیاران بڕیاری وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی بەشداربوی هەڵبژاردنەکانی دەرکردوە، کە لە (25)ی ئایارەوە دەستپێدەکات تا (24)ی حوزەیران، لەنێویاندا لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و لایەنەکان، هەروەها کاندیدە تاکەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی لە رێژەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تۆمارکردوە، ژمارەی  ئەوانەی داتایان نوێکردوەتەوەو و تۆماری بایۆمەتریان بۆ كراوە، گەیشتوەتە یەک ملیۆن و 214 هەزارو رێژەيەكی زۆر لە هاوڵاتیان رودەكەنە ناوەندەکانی تۆمارکردن لە چەند پارێزگایەک، لەوانە بەغدا، نەینەوا و بەسرە، لەم پارێزگایانە زیاتر لە (4)ملیۆن هاوڵاتی تا ئێستا تۆماری دەنگدەرانیان نوێ نەكردوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×