عەبدوڵا ئۆجەلان،
ڕێبەری زیندانیكراوی پەکەکە و گیراوانی دیکەی ئیمرالی، ئەمڕۆ دوشەممە چاویان بە
خانەوادەکانیان کەوت.
ئاوێنە: ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە هەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان،
برای عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی
بنەماڵەی ئۆجەلان، بۆئەوەی بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری
گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ خانەوادەی ئۆجەلان لە ئیمرالی
چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان، کەوت.
نوسینگەی مافەکانی
ئەسرین، لە بارەی چاوپێکەوتنەکان لە سەرتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
و نوسیویەتی"موەکیەلەکانی ئێمە بەڕێزعەبدوڵا ئۆجەلان، بەڕێزعومەرخەیری کونار،
بەڕێز حامیلی یڵدرم و بەڕێز ڤەیسێ ئاکتاش لە بەندیخانەی ئیمڕالی ئەمڕۆ لەچوارچێوەی
دیداری بنەماڵەکانیاندا چاویان بە خانەوادەکانیان کەوت".
نوسینگەی مافەکانی
ئەسرین، هیچ زانیارییەکی تری لە بارەی دیدارەکە بڵاونەکردوەتەوە.