وەزیری پێشمەرگە گه‌ڕایەوە سەر كارەكەی
  2023-11-27       473       

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگه‌یاند، له‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر "شاڕێی راست بوین" و له‌ ماوه‌ی رابردوشدا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌كو یه‌ك تیم كاریان كردوه‌ و چه‌ندین و هه‌نگاویان ناوه‌، ده‌شڵێت، "هه‌مو ئامانج و پلانی كاركردنمان له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوه‌". 

ئاوێنه‌: شۆڕش ئیسماعیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌نده‌ له‌ پێش راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ هه‌مو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و تێكۆشه‌ره‌كاندا به‌شداربون له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی فاشیزم، تا رۆژی راپه‌ڕین له‌سه‌ر شاڕێی راستی كوردایه‌تی به‌رده‌وام بوین تا به‌ئامانج گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌ ئامانجی دروستبونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌دوای راپه‌ڕینیش له‌ هه‌ر پێكه‌و ده‌سه‌ڵاتێكدا بوبم چ له‌ناو حزب و چ یاخود حكومه‌تدا ئه‌ركی له‌ پێشینه‌م هه‌میشه‌ بریتی بوه‌ له‌ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ماوه‌ی كاركردنم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌مان بیری پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن بڕوای كوردستانییه‌وه‌ كارمكردوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونم وه‌ك وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ك كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌مو ئامانج و پلانی كاركردنمان له‌پێناو چاكسازی و پڕۆسه‌ی رێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها دروستكردنی هێزێكی خاوه‌ن بڕوای پته‌وی كوردستانی و خاوه‌ن دیسپلینی سه‌ربازی بوه‌، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌ش وه‌كو تیمێكی یه‌كگرتو له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ توانیومانه‌ چه‌ندین پڕۆسه‌ی گرنگ و ستراتیژی بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌نجام".  

شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد، "توانیومانه‌ زه‌مینه‌ی رێككه‌وتنێكی گرنگ و كاری هاوبه‌شی دورمه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌مان دروستبكه‌ین، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌و كاره‌ گرنگانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا ئه‌نجامدراون له‌ دۆخێكی سه‌ختی ئابوری و سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا و چه‌ندین قه‌یرانی دیكه‌ كه‌ روبه‌ڕوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه‌". 
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×