دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەكانیان لە كەلار، پاش روبەڕوبونەوە توانیویانە ئەندامانی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و لەكاتی روبەڕوبونەوەشدا یەكێك لە ئەندامانی باندەكە برینداربوەو هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.
ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد""هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، رۆژی 27/11/2023 لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕوبونەوەی چەکدارییان دا."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەر سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکراو دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کە بەنیازبون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش."