عێراق لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانیان دەكات
  2023-11-27       409       

باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری دەرهێنان، رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتو بەرپرسانی كەرتی نەوتی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی ئەو كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییانەی كە لە هەرێم كاردەكەن و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی هەمواركردنی گرێبەستە نەوتییەكان بە ئامانجی سەرنجخستنە سەر دوایین هەوڵەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی توركیاوە.

ئاوێنە: باسم محەمەد بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە، گرێدراوە بە دانوستانەكان لەبارەی گرێبەستەكانی ئێستای بەرهەمهێنان و گۆڕینیان بۆ مۆدێلی گرێبەستی دابەشكردنی قازانج.

هەروەها وتوشیەتی، لە حاڵەتی گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان بۆ گۆڕینی گرێبەستەكانیان، پاش ئەوە دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی توركیاوە.

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق وتوشیەتی، پێشبینی دەكەین لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت بگەینە رێككەوتن، ئەو كۆمپانیایانە خوازیارن درێژە بەكاركردن بدەن لە هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ كێشەیەك.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×