وتەبێژی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە داوایانکردبێت لە بازگەکانی عێراقەوە رێگری لە مامۆستایان بکەن
  2023-11-28       516       

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە ئەوان داوایانکردبێت لە بازگەکانی عێراقەوە رێگری لە مامۆستایان بکەن روو لە شاری بەغداد بکەن و رایگەیاند، هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئەوانیشە.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هیچ هەوڵێک لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق نییە بۆ رێگری لە مامۆستایان، وە ئەگەر هەوڵێک هەبێت بۆ رێکەوتنی مووچەیە بۆ مامۆستایان و توێژەکانی تر نەک رێگریکردنیان، ئەگەر حکومەتی هەرێم رێگری بکردایە لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد، چ پێویست بوو لە بازگەکانی عێراقەوە بیکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەسڵەن روونە کە هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئێمەشە، ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە کە ماف و ئیمتیازاتی مووچە و حەقی خەڵکی هەرێم لای حکومەتی عێراقە”.

پێشتر بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، لەسەر داوای هەرێم لە بازگەکانی عێراق رێگری لە مامۆستایان کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بگەنە شاری بەغداد.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×