ڕۆژنامه‌ی سه‌باح بڵاویكرده‌وه، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موچه‌كانیان و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هانا بۆ به‌غدا ده‌هێنن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندانه‌كان تا گره‌نتیان بۆ موچه‌كانیان پێده‌درێت.
ئاوێنە: رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، مامۆستایان دروشمیان به‌رزكرده‌وه كه تیایدا داواكارییه‌كه‌یان نوێكرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی موچه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه دابه‌شبكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕێت.
خۆپیشاندانه‌كان به ئاڕاسته‌ی شاری كه‌ركوك و قه‌زای خانه‌قین و دوزخونرماتو ده‌ستیانپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی له بازگه‌كان ڕێگرییان لێ‌كردن به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت بڕۆن
دڵشاد میرانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كان ڕاگه‌یاندوه، "ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران له ناوچه و قه‌زا و ناحیه جیاوازه‌كانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی پێدانی موچه‌ی دواكه‌وتویان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ دواكه‌وتن له به‌غداوه، جگه له دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و به‌هه‌میشه‌ییكردنیان، هه‌روه‌ها دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان كه بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ڕاگیراوه".
دڵشاد میرانی ڕونیشیكرده‌وه، تیمی په‌روه‌رده‌یی كه بریتین له مامۆستایان، گرێبه‌ست، وانه‌بێژان، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ن میكانیزمێك دابنێت بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه لێیان بڕدراوه كه به نزیكه‌ی 33 موچه‌یه".
ده‌شڵێت، "خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بن تا داواكارییه ڕه‌واكانیان جێبه‌جێده‌كرێن، به گه‌ره‌نتی ده‌ستور و پێدانی مافه‌كانیان به ته‌واوی به‌بێ دواكه‌وتن و پچڕان".
رۆژنامه‌ی سه‌باح باسی له‌وه‌شكردوه، ئامانجی خۆپیشاندانه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌كانیان بۆ به‌غدای پایته‌خت، وه‌ڵامێكه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه داوای له مامۆستایان كرد، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن و كۆتایی به بایكۆته‌كه‌یان بهێنن.