حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبون و ناوچە پیشەسازییەكان بەڕێژەی لەسەدا 12و لە سبەی چوارشەممەوە، بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
ئاوێنە: بەرگەشت ئاکرهیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو سێشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند، بڕیاری داشکاندنی نرخی کارەبای نیشتمانی بە رێژەی لەسەدا 12 دەبێت و ئەمەش دوای بەدواداچون و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کارەبای ناوچە پیشەسازییەكان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبون دێت.
وتوشیەتی، بڕیارەکە لە سبەی (چوارشهممه 29ـی تشرینی دوهمی 2023)ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.