"حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 45 - 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات"
  2020-03-31       1374       

به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، "حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 45 - 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات. به‌و پێیه‌ش لەمساڵدا کە 8 مانگی‌ ماوە حكومه‌ت به‌نیازه‌ تەنھا 5 موچەی دیکە دابه‌شبكات.

ئاوێنه‌: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌نوسینێكدا له‌باره‌ی‌ ده‌نگۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، حکومەتی ھەرێم بۆ موچەی مانگی 1ی ساڵی 2020 نیەتێکی خراپی ھەیە، بەبەھانەی دابەزینی نرخی نەوت گوایە ناتوانێ موچە بدات، ناشوێرێ وشەی پاشەکەت‌و کەمکردنەوەی موچە بێنێتەوە ئارا!

ئه‌و ده‌ڵێت، بەپێی زانیاری دەیەوێ دەستکاری ڕۆژەکانی مانگ‌و مانگەکانی ساڵ بکات! واتە مانگ لە 30 ڕۆژەوە بکات بە 45-50 ڕۆژ ئەوکات یەک موچە بدات! بەو پێیە لەمساڵدا کە 8 مانگ ماوە تەنھا 5 موچەی دیکە دەدات!

به‌بۆچونی‌ سۆران عومه‌ر، ئەمەش فەزیحەی پاشەکەوتە بەفێڵ‌و ناوێکی دیکەو سەلمێنەری شکستی حکومەت‌و ئەنجامنەدانی چاکسازیی حەقیقیە لەو دزی‌و تاڵانیەی خۆیان!

راشیگه‌یاندووه‌، "ئەم حکومەتە بەو جۆرە موچەی موچەی موچەخوراوان بدات پێویستە دەستلەکاربکێشێتەوە!".
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×