كۆرۆنا زیانی زیاتر لە نیو ملیار دۆلاری بە كەرتی گەشتیاری هەرێم گەیاندوە
  2020-07-03       938       

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت: كۆرۆنا زیانی زیاتر لە نیو ملیار دۆلاری بە كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان گەیاندوە.

ئاوێنە: نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: لە شەش مانگی ساڵی رابردودا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٥٠ هەزار گەشتیار روی لە هەرێمی كوردستان كردوە، بەڵام لە ئەمساڵدا لەسەدا 80ی ئەو رێژەیە كەمی كردوە.

نادر روستی ئاشكرایكردوە: لە شەش مانگی ئەمساڵدا بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بەراورد بە ساڵی رابردو مەزندە دەکرێ، زیاتر لە نیو ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاری زیانی بە بازاڕەکان و بنکەکانی گەشتیاری گەیاندبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×