كشانەوەی ئەمەریكاو راكانەكەی كەركوك

لەتیف فاتیح فەرەج
  2018-12-20     2066

1

كشانەوەی ئەمەریكا لەسوریا

جارێكیان وتم بەدرێژای مێژو بەقەد ئەم چەند ساڵە شەقاوە حوكمی دنیای نەكردووە، ترەمپ لە شەقاوەدەچێت، كاتی خۆی من وتم ئەم پیاوە دەیباتەوە، ئەو كاتە كەس بۆ ئەوە نەدەچوون سەركەوێ‌، سەركەوت، واتە دۆخەكە وای دەخوازت شەقاوەكان بێنە پێشەوە، ترەمپ، پۆتن، ئەردۆغان، دەسەڵاتدارەكانی سعودیەو شوێنەكانی دیكە ئەو راستیە دەسەلمێنن، بەڵام شەقاوەكان رەنگە هەمیشە بڕیارەكانیان خەڵك توشی شۆك بكات ،هەرچەند جۆرێك لەهێمنی و خۆ ڕاگرتنی گەرەكە ، ئەم تویتەی ترممپ كە هەموو میدیای سەرانی دنیای بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە، قسەیەكەو تەواو، نازانین بەیانی چی دەبێت ، بەڵام خۆ دەبێت ترەمپ لە تەك لایەنێكی بەرانبەردا لەسەر ئەو كشانەوەیە رێككەوتبێت ، وەك ئەوەی كاتی خۆی لە 2008 ئەمەریكا لەتەك مالكیدا رێكەوتن بۆ كشانەوەكە، دواتر چی ڕوویدا ئەوە شتێ‌ ترە، قسەمان لەسەر ئەوەیە هەر بەڕاست ئەمەریكا بەچۆكا هات و دوای نەمانی داعش بە قەولی ترەمپ ئیشیان لێرە نەما. لەهەمو لایەك زیاتر كورد دەبێ‌ لەبەرانبەر ئەو بڕیارە یەكگرتو یەك هەڵوێست بن، بەتایبەت كوردی رۆژئاوا، ئەوەشمان بیر نەچێت ئەمەریكاو هێزەكانی لێرە بن یان نا كورد هەیەو كەس ناتوانێ‌ نكوڵی لە بوونی بكات ، رۆژێكیش هەر دێ‌ خۆری كوردیش هەڵبێت .

 

2

راكان جبوری خۆی شاردوەتەوە یان؟

من بڕیارەكەی فایەق زێدانی دادوەرم بینی كە بۆ گرتنی جبوری دەرچووە، جبوری كاری نەشیاوو گەندەڵی كردووە ، لە پارەی كۆچبەران 7 ملیار دینار بزرەو دیارە دەستی لەحەپەلوشكردنیدا هەبووە ، هەروەها بڕیاری ناجۆری دەركردووە، ئەمڕۆ هێزێكی ئاسایشی عێراقی بۆ گرتنی چوونەتە ماڵەكەی و چوونەتە تەلاری پارێزگاش، لێ‌ راكان رایكردوە بۆ بەغداو بە نیازە سبەی "20-12" سوێندی پارلەمانتاری بخوات، ئاخۆ دەكرێت پەرلەمان ئەو گەندەڵی و ناقانونیە بكات ، ئەی رۆڵی كوردەكان چی دەبێت لە رێگری لەو سوێندخواردنە ساختەیە، بۆ ئەمەش هێشتا كات لە بەردەستە ، ئەگەر كوردە حەیاتەكە خۆیان بەشێك نەبن لە پرۆسەی پاراستنی راكان .

 

3

شكانی بۆڕی نەوتەكەو دزینی نەوتەكەی لەلایەن پیاوانی دەسەڵاتەوە بۆ كاتێكی تر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×