2019-08-24   2001     
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى ده‌ركرد و به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه، ''خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ر له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه''.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه واژووى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ره، ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دراوه و دووپات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران كراوه‌ته‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا كۆپییه‌كى بۆ ئاوێنه نێردراوه، هاتووه، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێ به مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران بۆ كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ و ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى زانكۆیان هه‌یه ده‌توانن به‌شدارى له‌و خوله‌دا بكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران وه‌ستاوه.