ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو سێ بابه‌ت تاوتوێ ده‌كات
  2019-09-10       645       

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومه‌تی‌ هەرێم کۆدەبێتەوەو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم‌و بەغداو پڕۆژەی سەرژمێری گشتی‌و چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بەوەزارەتی دارایی تاوتوێ دەکات.

ئاوێنه‌: سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ژمارە 6ی خۆی ئەنجامدەدات‌و بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش ئه‌م سێ بابه‌ته‌ تاوتوێی ده‌كات:

• خستنەڕووی ئەنجامی کۆبونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەپەرلەمانی عێراق کە لەرۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا.

• گفتوگۆکردن لەبارەی کاریگەری‌و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لەساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.

• گفتوگۆکردن لەبارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بەوەزارەتی دارایی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×