2019-09-10   868     
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات‌و ناوچه‌ی ئارامه‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا توركیا سه‌رقاڵ ده‌كات.. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكاریين''.
ئاوێنه: مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رايطةياند، "راسته ئێستا هه‌ندێك ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شى ئةمريكاو توركيا لةناوضةى ئارام هه‌یه، به‌ڵام جگه له‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌وترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكاریين. ده‌بینین ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بچێته قۆناغێكی سه‌رقاڵكردنه‌وه‌و توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا رابهێنێت
وتيشى، "به‌ڵام ئێمه له‌وباره‌وه هه‌ڵوێستمان رونه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م تابلۆیه بریتییه له‌تابلۆیه‌كی واتادار، ئه‌و دۆخه نیشانده‌دات كه وڵاتێكی تێكه‌وتووه خۆی به‌پێشه‌نگ ده‌زانێت له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا. باسی به‌ناو هاوپه‌یمانێك ده‌كه‌ین كه ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكاتء سه‌ربه‌خۆبێت له‌رێكخراوێكی تیرۆریستی''.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مریكا له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه جوانكارییانه له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌نێت، له‌ولاوه خه‌ریكی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌و پشتگیری‌یان ده‌كاتء به‌هێزیان ده‌كات.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند، "پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، بابه‌تێكی ئه‌منیی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ توركیا."