2019-09-11   857     
پاش ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، شێخ جه‌عفه‌ر ڕایگه‌یاند ''هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌وان لای سه‌رۆكی هه‌رێمه و ئه‌و ده‌توانێت ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ دیاری بكات''.
ئاوێنه: شێخ جه‌عفه‌ر ڕایشیگه‌یاند ''فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌رچووه و ئه‌وان چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ڵاته‌كانیان بۆ دیاری بكات و ئه‌ركه‌كانیان پێ بسپێرێت''.
ئه‌م وتانه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی، له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی میدیایی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان هات هه‌روه‌ها وتیشی، ''ئه‌وان ته‌نها یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمن''.
ڕۆژی سێ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له پشكی یه‌كێتی شێخ جه‌عفه‌ر له‌پشكی گۆڕان مسته‌فای سه‌یدقادر ده‌ركرد.