2019-09-18   3215     
عه‌دنان ئۆكتار، بانگخوازه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی توركیا له‌كاتی دادگایی كردنیدا راگه‌یاند ''ئه‌ردۆغانیش سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ده‌كردم و یه‌كترمان باش ده‌ناسی''.
ئاوێنه: رۆژی سێشه‌ممه 17-9-2019، دادگایی كردنی عه‌دنان ئۆكتار كه به "بانگخوازه‌كه‌ی سه‌ما" ناسراوه، ده‌ستپێكرد، ئۆكتار له ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ 226 كه‌س له شوێنكه‌وتووانی ده‌ستگیر كرا.
له‌كاتی دادگایی كردنیدا، عه‌دنان ئۆكتار وتی: ''ئه‌ردۆغانیش زوو زوو سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی كردووم و یه‌كترمان باش ده‌ناسی، ده‌ستگیركردنیشم وایكرد پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاری ئیستانبوڵ بدۆڕێنێت''.
میدیاكانی توركیا ئه‌و قسانه‌ی ئۆكتاریان به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێك به ڕووی ئه‌ردۆغان و ئابڕووبردنی وه‌سفكرد و وایان لێكدایه‌وه كه ئه‌و وتانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئۆكتار سه‌ربه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بووه.
ساڵی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس و ئاسایش‌دا بە پشتیوانیی کۆپتەر، ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر ماڵەکەی ئۆکتار لە ئیستەنبووڵ ئەنجامدرا. ئۆکتار و پارێزگارانی سەرەتا خۆیان بەدەستەوە نەداوە و گرژی دروستبووە، بەڵام دواجار دەستگیرکراوە و راپێچی بارەگای ئاسایش کراوە.
تۆمەتەکانی "دامەزراندنی رێکخراو و ئەنجامدانی تاوان، سیخوڕیکردنی سیاسی و سەربازی، بەکارهێنانی بیروباوەڕ بۆ بەرژەوەندیی خودی و بوونی بانگەشەی تاوانکاری دژ بە منداڵان"، دراونەتە پاڵ ئۆکتار.
لە ماڵەکەی و دەوروبەری عەدنان ئۆکتاردا هەمیشە ژمارەیەکی زۆر کچ هەن، کە لە تورکیا و تەنانەت وڵاتانی دیش بووەتە رۆژەڤ. ئەم ئافرەتانە ''پشۆکەکانی عەدنان ئۆکتار''یان پێدەوترێت. ئۆکتار ئەوان بە موریدی خۆی دەزانێت.