فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوا: بۆ یەکەم جار لە ژیانماندا هەست بە شەرمەزاری دەکەین
  2019-10-10       4873       

فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکی لە رۆژئاوا: بۆ یەکەم جار لە ژیانماندا هەست بە شەرمەزاری دەکەین

ئاوێنه‌: فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکی کە هەوشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوریا جەنگاون بە ئاژانسی فۆکس نیوزی ئەمریکیی راگەیاندووە کە بۆ یەکەم جار لە ژیانی سەربازییاندا هەست بە شەرمەزاری دەکەن.

ئەو فەرماندەیەکە مەشقی سەربازی بە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە رایگەیاندووە ''تورکیا بەڵێنەکەی نەبردە سەر، ئەوەی دەیکات زۆر ترسناکە، ئێمە و کوردەکان پابەندبووین بە هەموو بەڵێنەکانمانەوە کە بە تورکەکانمان دابوو، لەم دیو سنوورەوە هیچ هەڕەشەیەک لە دژی تورکیا بوونی نەبوو''.

شایەنی باسە دوای بڕیاری دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سنووری باکوری سوریا لەگەڵ تورکیا، سوپای تورک لەشکرکێشییەکی بۆ سەر باوکوی رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد و بەپیی ئاژانسەکان تا ئێستا لانی کەم 7 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

سەرچاوە سەربازییەکانی ئەرمیکا بە فۆکس نیوزیان راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە هێزەکانی ئەمریکا کردووە بە هیچ جۆرێک دەستوەردان لە لەشکرکێشییەکانی تورکیادا نەکەن.

فەرماندەکە هەروەها راشیگەیاندووە ''کوردەکان سەنگەرەکانیان چۆڵنەکردووە و بەپێچەوانەوە زیندانەکانیش دەپارێزن بەبێ ئێمە، هەروەها ڕێگرییان لە هەوڵێکی هەڵهاتنی دەستگیرکراوانی داعش کردووە''.

وتوشییەتی: ''تورکەکان بەبێ هیچ میکانیزمێک بۆردومان دەژەن و ئێمەش تەنها دانیشتووین و تەماشا دەکەین''.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×