2019-10-13   1406     
نوسینگەی کاروباری مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ٧٥٠ خێزانی داعش لە کەمپی عەین عیسا لە نزیک گرێ سپی و سەرێ کانی رایان کردووە.
ئاوێنه: فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی عەین عیسایان بۆردوومان کردووە و هەوڵ دەدەن رێگای نێوان شارەکان ببڕدرێت، بەڵام تاکوو ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداریی دەدات، دۆخەکە مەترسیدارە و نزیکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
بەپێی دوایین ئامار و داتاکان هەتا ئێستا ١٣٠ هەزار هاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری سووریا بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ئاوارە بوون، ١٥٠ هاووڵاتیی سڤیل و شەڕڤانیش لەو شەڕەدا شههیدبوون.
هاوکات بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان لە ڕەوشێکی خراپدان و لەڕووی ئیمکانات و بەتایبەتی ئاوی خواردنەوەیان پێ ناگات.