لەكەمپی عەین عیسا شەڕ لەنێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعش رویدا
  2019-10-14       1042       

پاشنیوەڕی ئەمڕۆ دوشەممە، شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی داعش لە كەمپی "عەین عیسا" لە رۆژئاوای كوردستان رویدا.

ئاوێنە: ئاژانسی هەوار نیوز، سەربە هەسەدە، بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعش لە كەمپی عەین عیسا رویداوە كە كەمپەكە هەزاران خێزانی داعش لەخۆدەگرێت.

ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە هێشتا نازانرێت كە ئەو خێزانانەی داعش چۆن دەستیان بە چەك گەیشتوە، هەرچەندە قسەی ئەوە هەیە توركیا رۆڵی هەبوبێت لە گەیاندنی چەك بەو خێزانانەی داعش.

رۆژی رابردو، كەمپەكە لەلایەن توەركیاوە تۆپباران كراوە كە بەپێی قسەی هەسەدە ئەوەش یارمەتی هەڵهاتنی زیاتر لە 750 كەس لە كەسوكاری چەكدارانی داعشی لەو كەمپە داوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×