وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشوی بانكییەو دەرگای سەرجەم بانكە حكومییەكان بەڕوی هاوڵاتیاندا دادەخرێن
  2025-06-30       333       

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە، پشوی بانكییەو دەرگای سەرجەم بانكە حكومییەكان بەڕوی هاوڵاتیاندا دادەخرێن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەینەوە، سبەی سێشەممە ڕێکەوتی 1/7/2025، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وتوشیەتی، بۆیە دەرگای بانکەکان بەڕوی هاوڵاتیاندا دادەخرێن، تەنیا فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×