2019-10-16   2219     
کەمێک پێش ئێستا وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هەردوو ڕۆژنامەنووسی کورد ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە.
ئاوێنه: ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان .
جوتيار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16