ساڵح موسلیم: دوای ئەوەی لەناوەڕۆكی رێككەوتنەكە ئاگادار كراینەوە هەڵوێستمان لەسەری دەبێت
  2019-10-17       4287       

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) رایگەیاند، هێشتا لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكاو توركیا لەسەر راگرتنی شەڕ لەباكوری سوریا، ئاگادار نەكراونەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان هەڵوێستیان لەسەر رێككەوتنەكە دەبێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەو قسانەی ساڵح موسلیم، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا هاتون لەگەڵ كەناڵی "ئەلعەرەبیە حەدەس"دا، ئەوەش دوای راگەیاندنی رێككەوتنەكەی ئەمریكاو توركیا لەسەر راگرتنی شەڕ لەباكوری سوریا.

ساڵح موسلیم، لەسەرەتای قسەكانیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، بەرگری لەناوچەكانی خۆی كردوەو ئەوەش مافێكی رەوایە.

لەبارەی رێككەوتنەكەوە ساڵح موسلیم ئەوەی وتوە"هێشتا لە بەندەكانی رێككەوتنەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە، ئێمە ئیدارەو هێزی سەربازی خۆمان هەیە، دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە لە بەندەكانی نێو رێككەوتنەكە، ئەوكات هەڵوێستمان لەسەری دەبێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×