داوا ده‌کرێت 40 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت
  2019-10-22       3202       

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا داوا دەکات 40 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت، ئه‌و ده‌ڵێت "جگە لە ئەوروپییەکان کەسی تر ناتوانێت هیچ شتێک بکات".

ئاوێنه‌: نۆربەرت رۆتگن، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگه‌یاند، پێشنیازی ناردنی هێزی سەربازی یەکێتی ئەوروپا بۆ ناوچەی ئارام لە سوریا دەتوانێت دۆخی ئەمنی ناوچەکە کۆنتڕۆڵبکات، کە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەوە بکات نەک تورکیا بە تەنها. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا وڵاتانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنساش هەمان داواکارییان هەیە و "جگە لە ئەوروپییەکان کەسی تر ناتوانێت هیچ شتێک بکات". 

لە کاتێکدا هێرشی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان لە ناخۆی یەکێتی ئەوروپا مشتومڕی دروستکردوە، شارەزایەکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی مەسیحی دیموکراتی (پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ) داوایەک ئاڕاستەی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات بەمەبەستی پاراستنی مرۆیی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا و جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە یەکێتی ئەوروپا 30 بۆ 40 هەزار سەرباز رەوانەی ئەو ناوچەیە بکات. 

دەبێت یەکێتی ئەوروپا ئەو پێشنیازە بخاتە بەردەم تورکیا و روسیا، هەروەها پێویستە ئەو ناوچە ئارامە لە ژێر پاراستنی نێوەدەوڵەتی وەکو نەتەوەیەکگرتوەکاندا بێت، پێشنیازەکەی بریتییە لە ناردنی سوپای یەکێتی ئەوروپا ناردنی تیمی پزیشکی و شارەزایانی بنیاتنانەوەی شار بۆ باکوری سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×