بەدوای هەڵکشانی شەپۆلی ناڕەزاییەکان لەعێراقو هێرشی شەوی رابردوی خۆپیشاندەرانەوە بۆ سەر کونسولخانەی ئێران لەکەربەلا، سەرکونسولی ئێران لەو شارە داوای لەئێرانییەکان کرد سەردانی کەربەلا نکەن.
ئاوێنە: میر مەسعود حسێنیان، سەرکونسولی ئێران لەکەربەلا رایگەیاند هەرچەندە ئەمڕۆ دوشەممە بارودۆخ لەدەوروبەری شاری کەربەلا ئاسایی بوەتەوە، بەڵام داوای لەژەشتیارانو سەردانکەرانی شوێنە پیرۆزەکان کرد تا سەقامگیر بونی ئاسایشو ئارامی سەردانی کەربەلاو شوێنە پیرۆزەکان نەکەن.
حسێنیان وتی "لەئێستادا هەلومەرجەکە بۆ گەشتکردنی مەرقەدە ۆیرۆزەکانی کەربەلاو نەجەف ئامادە نییە".
ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لەمیدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن شەوی رابردو کونسولگەری ئێران لەکەربەلا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گەمارۆ دراوە.