حەیدەر عەبادی: پێویستە سەرۆك وەزیران دەست لەكاربكێشێتەوە
  2019-11-04       700       

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆكی ئێستای هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك وەڵامێك بۆ داخوازییەكانی ئەو خەڵكەی لەسەر شەقامەكانە، دەست لەكاربكێشێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، لەوەڵامی پرسیارێكی كەناڵی سی ئێن ئێن-دا سەبارەت بەوەی ئایا پێی وایە دەبێت سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق دەست لەكاربكێشیتەوە، حەیدەر عەبادی وتی"خوازیارم سەرۆك وەزیران گوێ لە داوای ئەو خەڵكە بگرێت كە لەسەر شەقامەكانە. دەبێت سەرۆك وەزیران بەخێرایی ئەوە بكات بەپێچەوانە ئەگەر بڕیارەكەی دوابخات ئەوا كار لەكاردەترازێت."

عەبادی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئەو كەناڵە باسی لەوە كرد كە پێشبینی ناكات بەو هۆیەوە بۆشایی دروست ببێت و وتیشی"پێموایە پەرلەمان دەتوانێت لەسەر بەدیلێكی كاتی بۆ سەرۆك وەزیران رێكبكەوێت یاخود لەسەر بەدیلێك كە بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتو بەردەوام بێت."

جەختیشی كردەوە"ئێمە لەگەڵ رێككەوتنین لەسەر سەرۆك وەزیرانێكی كاتی چونكە خەڵك دەیانەوێت كۆنترۆڵی سیستمە سیاسییەكەو دەوڵەتەكەیان بكەنەوە. خەڵكیش ئەو مافەی هەیە."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×