پۆمپیۆ: عێراق و لوبنان شایستەی ئەوەن بەبێ دەستوەردانی ئێران وڵاتەكانیان بەڕێوەبەرن
  2019-11-06       621       

مایك پۆمپیۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئێران تۆمەتبار دەكات بە هەناردەكردنی گەندەڵی بۆ عێراق و لوبنان، دەشڵێت، عێراق و لوبنان شایتەی ئەوەن خۆیان كاروباری وڵاتەكانیان بەبێ دەستوەردانی ئێران بەڕێوەبەرن.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ لە تویتێكدا وتی"هەردو گەلی عێراق و لوبنان دەیانەوێت وڵاتەكانیان بگەڕێننەوە بۆ خۆیان. ئەوان زانیویانە كە بەرزترین هەناردەی ئێران بۆ وڵاتەكانیان گەندەڵییە لەژێر پەردەی شۆڕشدا."

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی"عێراق و لوبنان شایستەی ئەوەن خۆیان كاروبارە تایبەتەكانی خۆیان بەبێ دەستوەردانی خامەنەیی(رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران) بەڕێوەبەرن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×