كۆسرەت رەسول: دۆخەكە بەرەو ئەوە دەڕوات كورد دەرگایەكی لێ بكرێتەوە
  2019-11-07       2286       
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/07/2019 كۆسرەت رەسول لەناوچەی شینكایەتی. فۆتۆ: هاوژین شەریف

كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی داوا یەكهەڵوێیستی كورد دەكات و پێشی وایە نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ حزبێكی دیكە بەتەنها هیچ نین. ئەو دەشڵێت؛ دۆخە بەرەو ئەوە دەڕوات كورد دەرگایەكی لێ بكرێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی سەردانێكیدا بۆ گوندی قامیش لەناوچەی شینكایەتی شارباژێر، لەوتەیەكدا رایگەیاند"ئەمڕۆ ئەركە لەسەر هەمومان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیانی خۆمان بكەین و لەئاستی بەرپرسیاریەتی دۆخەكە بین."

كۆسرەت رەسول وتیشی"هەمومان هەوڵبدەین میللەتی كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین، هەمومان بەیەكەوە شتین، نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ حزبێكی تر بە تەنها هیچ نین، بەڵام ئەگەر یەكبین هەمو شتێكمان پێ دەكرێ، بارودۆخەكانیش بەرەو ئەوە دەڕۆن كورد دەرگایەكی لێ بكرێتەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×