2019-11-18   1489     
په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای كردووه، وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیاری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كردووه موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و موچه‌ی مانگێكی خانه‌نشینی دابه‌ش نه‌كات.
ئاوێنه: سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندوه، ئەم کابینە نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە تاکۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی ٩ بدات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكراشی كردووه، ''وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردوە موچەی مانگەکانی ١٠ و١١و١٢ و موچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت!''.
له باره‌ی ئه‌و پێشنیاره‌شه‌وه په‌رله‌منتاره‌كه نوسیویه‌تی، ''ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت''.