لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی لەبارەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بڵاوكردەوە
  2019-12-05       1862       

لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، پەیامێكی لە بارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڵاوكردەوە و دڵنیایی دا لە بارەی بڕیاری ئەنجومەنەكە لە بارەی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی.

ئاوێنه‌: لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتوە، ''هەموو دڵسۆزانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیارە دروستەكە دەدات''.

شایەنی باسە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بدات كە بڕیارە رۆژی ٧ی ئەم مانگە ساز بكرێت و هەموو ئامادەكارییەكانی ئەو پرۆسەیەش تەواو كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×