2019-12-06   1268     
ئەنجومەنی باڵای خانمان، فەتواكەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به "پێشێلكردنی كەرامەتی ژن‌و پیاو" وه‌سف ده‌كات.
ئاوێنه: له‌په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ڕایگه‌یاندووه، "له‌چه‌ند رۆژی رابردوداو هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافرتان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی رۆل و پێگه‌و مافه‌كانی ئافره‌تان، چه‌ند فه‌توایه‌كی بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی كاری شوفێرانی تاكسی و ئافره‌تان".
ڕاشیگه‌یاندوه، "وروژاندنی ئه‌م بابه‌تانه خزمه‌ت به ئاشته‌وایی و هاوژیانی و یه‌كسانی و مافه‌كانی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، ئه‌م فه‌توایه پێشێلكردنی كه‌رامه‌تی ژن و پیاوه، به تایبه‌تی برایانی شۆفێری ته‌كسی، هه‌روه‌ها پێشێلكردنیشه بۆ كاری داموده‌زگه فه‌رمی و یاساییه‌كان و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یه‌كسانی جێنده‌ری یه‌كناگرێته‌وه، كه یه‌كێكه له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم".
داواشیكردوه، لیژنه‌ی باڵای فه‌توا هه‌ستیارانه‌تر مامەڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستیارانه‌دا بكات و رۆل و پێگه‌ی خۆی بۆ هاوژیانی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ته‌رخان بكات و له وروژاندنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه خۆی به‌دوربگرێت.
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌نوسراوێكدا فه‌توایداوه كه شۆفێری ئافره‌ت دروست نییه نه‌فه‌ری پیاو هه‌ڵبگرێت و پێویسته ئافره‌ت به‌شه‌وان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م و تاكسی ده‌رنه‌چێت، جگه له‌وه‌ش پێویسته ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و دور له‌ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت.