"وەفاداریی بۆشەهیدانی بادینان، بەپشتکردن لەستەمکارانی خوێنمژ دەبێت"
  2019-12-06       957       
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌

له‌ساڵیادی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ڤه‌ری‌ بادینان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ پێیوایه‌ كه‌ "وەفاداریی بۆشەهیدانی بادینان، بەپشتکردن لەستەمکارانی خوێنمژ دەبێت".

ئاوێنه‌: له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ نزیكی‌‌و په‌یوه‌ندنی‌ به‌هێزی‌ نێوان یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، سه‌ركرده‌ی‌ یه‌كگرتو له‌نوسینێكدا له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، "وەفاداریی بۆشەهیدانی بادینان، شەهیدانی ئیسڵاح‌و چاکسازیی بەپشتکردن لەستەمکارانی خوێنمژ دەبێت".

ناوبراو ده‌ڵێت، "بەناوی درۆی کوردایەتی‌و یەکڕیزیی، کوردستانیان کردۆتە گەندەڵستان‌و وێرانەو نەوەی دوای ڕاپەڕینیان نائومێد کردو خیانەتیان لەخوێنی شەهیدان‌و سەدەیەک قوربانیدان‌و جینۆسایدو ئەنفال‌و کیمیابارانی گەلێکی ستەمدیدە کرد."

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "سەربەرزی بۆشەهیدانی گەلی کوردستان، نەفرەت لەگەندەڵکاران‌و ستەمکارانی ملهوڕو خاکفرۆش‌و کورسی پەرستان."

له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2005ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كه‌ یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەلیستیكی جیاواز بەشداری كردبو، له‌رۆی‌ 6/12/2005 هێرش كرایە سەر بارەگاكانی یەكگرتو لەبادینان‌و ژمارەیەكیان سوتێنران، به‌و هۆیه‌وه‌ چوار سەركردەو كادری باڵای یەكگرتو شەهیدكران. 

ئه‌و كات یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ تۆمەتباركرد بەسوتاندنی بارەگاكانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×