2020-01-27   1475     
له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، دادگای كه‌ڕاده فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ركرد.
ئاۆێنە: له‌سه‌ر سكاڵای هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌بڕیارێكی دادگای كه‌ڕاده فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ فایه‌ق شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچوو، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، تا پارێزبه‌ندی سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبگرێت.
پێشتر هادی عامری سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر فایه‌ق شێخ عه‌لی تۆماركرد، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی "هه‌ڕه‌شه‌كردن و ناوزڕاندن"، چونكه فایه‌ق شێخ عه‌لی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ببێت به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا هادی عامری به‌تۆمه‌تی كوشتنی عێراقییه‌كان ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه ده‌كاته‌وه".