فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆكانی یەكێتی، دەڵێت، یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك بدات و هه‌ر كه‌س هەڵبژێرێت، ئێمه پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین.
ئاوێنە: له په‌راوێزی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ردو رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە تێڕوانینی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی یەکێتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌نی یه‌كێتی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی"یه‌كێتی هه‌ر بڕیارێك ده‌دات ئێمه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاره‌كانی بكات و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی مام جه‌لال هه‌مانه جێبه‌جێیان بكه‌ین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین."
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مڕۆ شاندێك ده‌چێته به‌غدا پێكهاتوه له پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی توركمان و ئاشورییه مه‌سیحییه‌كان به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه دابنیشن له به‌غدا.