كەشناسی هەرێم: بەفرو باران بارین دەستپێدەكاتەوە
  2020-02-19       1174       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ(چوارشەممە)و سبەی(پێنجشەممە) پارێزگاكانی باشوری كوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و هەروەها بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەكانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی باشوری كوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و هەروەها لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەناوچە شاخاوییە سنورییەكان بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە دیسان ئاسمانی پارێزگاكانی باشوری كوردستان هەور بێت و لەگەڵ باران بارین، بەڵام تەنها لەناوچە شاخاوییە سنورییەكانی پارێزگای هەولێر بەفربارین دەبێت.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×