سەرجەم گەشتەكانی هەردو فرۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی بۆ ئێران ڕاگیران
  2020-02-21       1073       
نوسراوی‌ بڕیاره‌كه‌

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاته‌، سەرجەم گەشتەكانی هەردو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی بۆ ئێران ڕاگیران.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی نوسراوێك كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرە، بڕیاردراوه‌ بەراگرتنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تا ماوەیەكی نادیار.

پێشتریش لەهەرسێ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ‌و پەروێزخان‌و حاجی ئۆمەران هاتن‌و رۆشتن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تا كاتێكی نادیاری قەدەغە كرا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×