موقته‌دا سه‌در به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێرانی به‌جێهێشت و گه‌یشته‌وه‌ نه‌جه‌ف
  2020-02-22       1668       


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ شاری قوم-ی ئێران بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: رۆژنامه‌ی یۆرۆ تایمز بڵاویكردۆته‌وه‌ ، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای قوم –ی ئێراندا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته‌وه‌ پارێزگای نه‌جه‌ف.

دوێنێ چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه‌ به‌ فرۆكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی، پارێزگای قوم –ی به‌جێهێشتووه‌و گه‌یشتۆته‌ لوبنان.

دواتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌در كه‌ له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا گیراوه‌، به‌رواره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2016 .

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×