رونكردنەوەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە پشوەكان
  2020-02-26       641       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوە سەبارەت بە پشوی باخچەو خوێندنگەو زانكۆ و پەیمانگاكان دەدات كە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لێدرا.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، دوابەدوای كۆبونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بەپشوی ناوەندەكانی خوێندن دەركرد، لەمبارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم رونكردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕو.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەكەی لە چەند خاڵێكدا خستۆتەڕو و وتویەتی، پشوەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١. لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشوی فەرمی، و (ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشوی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٢. لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـوی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشوی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٣. بەڕێزان هەردو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبوکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠.

٤. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچونی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×