له‌ کەرکوک بە مەبەستی خۆپارێزی لە کۆرۆنا رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر
  2020-02-26       1106       

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا(کۆڤید -١٩) لە کەرکووک، پۆلیسی ئەو شارە کافێیەکانی ئینتەرنێت و باخچەکانی گشتیی لە شارەکە داخست.

ئاوێنه‌: بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، ئەفراسیاب کامل  راگەیاندوە، دوای تۆمارکردنی چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک، هێزەکانی پۆلیس رێوشوێنی پێویستییان گرتبەر.

ئەفراسیاب کامل ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیس کافێیەکانی ئینتەرنێت و باچخەکانی گشتییان لە شارەکە، تا کاتێکی نادیار داخست.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک راشیگەیاند، ئەم هەنگاو و رێککارانە بە ئامانجی بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە لە شارەکەدا.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا(کۆڤید-١٩)ی لە کەرکووک راگەیاندبوو.

هاوکات پارێزگاری کەرکووک، راکان سەعید رایگەیاندبوو، ئەو چوار هاووڵاتییەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، قەرەنتین کراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×