پۆمپیۆ: رووسیا و ئێران هەڵمەتی چەواشەكاری بەردەوامییان سەبارەت بە كۆرۆنا گرتۆتەبەر
  2020-03-25       678       

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، چین ئەو زانیارییانە ناداتە وڵاتانی جیهان كە پێویستن بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنه‌: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندی كردە سەر چین و رایگەیاند، دواكەوتنی چین لە پێدانی زانیاری پێویست سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە وڵاتانی جیهان، بۆتە هۆكار بۆ ئەوەی مەترسییەكان لە جیهاندا زیاتر بن و ژیانی هەزاران كەس بكەوێتە مەترسییەوە،هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە حزبی شیوعی دەسەڵاتدار لە چین جیهان لە زانیارییە گرنگەكان سەبارەت بە كۆرۆنا بێ بەش دەكات، پۆمپیۆ راشیگەیاندووە جگە لە چین، هەریەك لە روسیا و ئێران هەڵمەتی چەواشەكاری بەردەوامییان سەبارەت بە كۆرۆنا گرتۆتەبەر.

لەدرێژەی وتەكانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیكردەوە لەوەی كە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە قەیرانێكی جیهانیی و پێویستە هەموو دەوڵەتانی جیهان بە شەفافیەتەوە مامەڵە بكەن و زانیاری پێویست و گرنگ ئاڵوگۆر بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×