تەندروستی
گەرمیان رایگەیاند: تا لە سنورەكە پشكینی كۆرۆنا بۆ نزیكەی 620 كەس ئەنجامدراوەو
كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبون. دەشڵێت: ئەمە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ پابەندبون بە
مانەوە لە ماڵەكانمان نەك بەپێچەوانەوە.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە
لەڕاگەیەندراوێكدا وتی" تائێستا له‌گه‌رمیان پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆناى
نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكه‌ى (620) نمونه ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجامى هه‌موشیان نێگه‌تیڤ
بون و خۆشبه‌ختانه كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بون."
تەندروستی گەرمیان رونیكردۆتەوە كە "ئه‌م زانیارییه دڵخۆشكه‌ره‌یه ده‌بێت
هانده‌رمان بێت بۆ به‌رده‌وامبون له پابه‌ندبون به مانه‌وه له ماڵه‌كانمان و جێبه‌جێكردنى
رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى ئه‌و رێنماییانه‌و
حساب بۆ نه‌كردنیان، چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه تا ئێستاش به‌توندی بونى هه‌یه‌و
هیچ نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه."
لەو روانگەیەوە تەندروستی گەرمیان جارێكی
دیكە داوای لە هاوڵاتیان كردوە كە به‌گرنگییه‌وه له رێنماییه‌كان بڕوانن و له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه
ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ به كه‌س نه‌بن و به‌رده‌وام بن له‌گرتنه‌به‌رى رێكاره ته‌ندروستییە
خۆپارێزییه‌كان.
دەقی راگەیەندراوەكە...
راگه‌یه‌نراوێك
له ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه
تائێستا له‌گه‌رمیان
پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكه‌ى (620) نمونه ئه‌نجامدراوه،
ده‌ره‌نجامى هه‌موشیان نێگه‌تیڤ بون و خۆشبه‌ختانه كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه
نه‌بون.
ئه‌م زانیارییه
دڵخۆشكه‌ره‌یه ده‌بێت هانده‌رمان بێت بۆ به‌رده‌وامبون له پابه‌ندبون به مانه‌وه
له ماڵه‌كانمان و جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌و
به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى ئه‌و رێنماییانه‌و حساب بۆ نه‌كردنیان، چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه
تا ئێستاش به‌توندی بونى هه‌یه‌و هیچ نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، به‌ڵكو تۆماركردنى به‌رده‌وامى
حاڵه‌ته‌كانى ڤایرۆسه‌كه له‌ناوچه‌و شاره‌كانى ده‌وروبه‌رو نزیكی گه‌رمیان، راده‌ى
مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیاتر ده‌كات.
بۆیه لێره‌وه
داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، كه تكایه به‌گرنگییه‌وه له رێنماییه‌كان بڕوانن،
له ماڵه‌كانتان مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ به كه‌س مه‌بن، به‌رده‌وام بن له‌گرتنه‌به‌رى
رێكاره ته‌ندروستییە خۆپارێزییه‌كان، به‌تایبه‌تى له ده‌ستشۆردن به‌شێوه‌ى
دروست و پاكوخاوێن راگرتنى خود.
ئه‌زمونى وڵاتانى
دیكه سه‌لماندویه‌تى كه باشترین ئامڕاز بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، خۆپارێزییه،
له‌رێگه‌ى دوركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵ نه‌بون به خه‌ڵكى و مانه‌وه
له‌ماڵه‌وه، له‌گه‌ڵ راگرتنى پاكوخاوێنی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام.
به‌ئومێدی سه‌لامه‌تى
هه‌مو لایه‌ك...
بەڕێوبەرایەتی
گشتی تەندروستی گەرمیان
٢٦/٣/٢٠٢٠